رۆژنامه‌یه‌كی لبنانی ئاشكرای كرد، حكوومه‌تی سعوودیه دوای كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئێم بی سی عێراق له چوارچێوه‌ی هه‌وڵدان بۆ كاریگه‌ری خستنه سه‌ر عێراق له ڕێی هێزی نه‌رم و جه‌نگی نه‌رمه‌وه ده‌ستی به دروستكردنی سوپایه‌كی ئه‌لیكترۆنی كردووه، تا به ئاراسته‌ی سیاسه‌ته‌كانی سعوودیه خه‌ڵكی عێراق هان بده‌ن.
ڕۆژنامه‌ی “الاخبار”ی لبنانی سه‌ر به حزبوڵا ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاوی كرده‌وه، كه سعوودیه ده‌ستی به كڕینی په‌یجه گه‌وره و به‌ناوبانگ و كاریگه‌ره‌كانی عێراقی كردووه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێیه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هزری خه‌ڵكی عێراق دابنێت و هانیان بدات پشتیوانی سیاسه‌تی سعوودیه بن له وڵاته‌كه و دژی ئێران بوه‌ستنه‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، دوای پرۆژه‌ی ئێم بی سی عێراق كه سعوودیه پاره‌داری كردووه و په‌خشی ده‌كات و زۆرێك له میدیاكان و هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كانی عێراقی له‌خۆی كۆكردووه‌ته‌وه كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌یه، ئێسته ده‌ستی به هه‌نگاوی دووه‌می به‌رنامه و پلانی بۆ عێراق كردووه، ئه‌ویش له ڕێی كڕینه‌وه‌ی په‌یجه‌كانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
له ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كه هاتووه، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئێم بی سی عێراق ده‌ستیان به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌یجی گه‌وره‌ی عێراق له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه و به‌رانبه‌ر پاره په‌یجه‌كانیان لێ ده‌كڕنه‌وه، یاخود مووچه‌یه‌ك بۆ خاوه‌نه‌كانیان ده‌بڕنه‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی پشتیوانی سیاسه‌ته‌كانی كه‌ناڵه‌كه بكه‌ن و به ته‌واوی پابه‌ند بن به داوای ئه‌وانه‌وه. زۆرێك له خاوه‌نی په‌یجه به‌ناوبانگه‌كانیش ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌یان قبووڵ كردووه و بۆ سعوودیه كار ده‌كه‌ن.