حکوومەتی تورکیا بۆ بووژاندنەوەی ئابووریی وڵاتەکەی، هانا بۆ ”فریشتە وەبەرهێنەرەکان” دەبات.
لە رۆژی یەکشەممە 17-2-2019ـەوە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی بۆ نزیکەی یەک هەزار ”فریشتەی وەبەرهێنەر” لە 80 وڵات، لە ئیستەنبوڵ دەستی بە کارەکانی کردووە و بڕیارە جگە لە ئەمڕۆ دووشەممە، سبەی سێشەمش بەردەوامیی بە کارەکانی بدات.
ئامانجی دەسەڵاتدارانی تورکیا لەو کۆڕبەندە، راکێشانی ”فریشتە وەبەرهێنەرەکان”ـە بۆ تورکیا، بۆ بووژاندنەوەی ئابووریی وڵاتەکەی.
فریشتەی وەبەرهێنەر دەستەواژەیەکی ئابوورییە و بەو سەرمایەدارە گەورانە دەگوترێ، کە بەرامبەر وەرگرتنی سەنەد و بوون بە خاوەن پشک لە پرۆژەکان، سامانەکانیان دەبەنە ناوچە جیاوازەکانی جیهان.