هه‌ندێك بۆچوون سه‌باره‌ت به خۆراك و خواردنه‌وه‌كان هه‌یه كه له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌گوێزرێته‌وه و زۆربه‌یان هه‌ڵه‌ن، هه‌ر بۆیه پێویسته ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه بۆ خه‌ڵك بخرێنه‌ڕوو.
چه‌ند بۆچونێك هه‌یه كه لای خه‌ڵك خه‌ریكن ده‌بنه باوه‌ڕێكی جێگیر و له ڕاستیشدا هه‌ڵه‌ن نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو هه‌ندێكیان بونه‌ته مایه‌ی پرسیار، بۆیه كۆمه‌ڵه‌ی خۆراكیی ئه‌ڵمانیا كه له چه‌ندین پسپۆڕی خۆراك پێكهاتوون به پێویسیتان زانیوه ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵانه ڕاست بكه‌نه‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیش بده‌نه‌وه له‌وانه‌ش :
ئایا نانی بۆر باشتره بۆ ته‌ندروستی یان نانی سپی ؟
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه وه‌ك نان و ماكه‌رۆنی و برنج و ئارد ئه‌وا باشتره ئه‌و دانه‌وێڵانه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یان لێ دروست ده‌كرێت به ته‌واوی بن واته بهتوێكڵهوه بن بۆ ته‌ندروستی باشترن ، له‌مباره‌یه‌وه ( بیلكه ریستمییر ) پسپۆر له كۆمه‌ڵه‌ی خۆراكی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت» خواردنی دانه‌وێله‌كان به توێكڵه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتره و خۆراكه به‌های زۆرتریان تێدایه به تایبه‌ت گه‌نم خۆی باشتره وه‌ك له‌وه‌ی بكرێته ئاردی سپی».
دووباره گه‌رمكردنه‌وه‌ی سپێناخ بۆ ته‌ندروستیی خراپه؟
ئه‌مه نه‌ریتێكی زۆر كۆنه كه پێیانوابووه دووباره گه‌رمكردنه‌وه‌ی سپێناخ باش نییه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی به‌فرگره نه‌بووه، له‌مباره‌یه‌وه مۆنیكا بێشوف كه یه‌كێكی دیكه‌یه له پسپۆڕانی هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانیی ده‌ڵێت» كێشه‌كه له گه‌رمكردنه‌وه‌ی سپێناخدا نییه، به‌ڵكو كێشه له‌وه‌دایه كه سپێناخه‌كه داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی سارد بێته‌وه و له‌و كاته‌دا به‌كتریا له پله‌ی گه‌رمای مامناوه‌نددا نیتراتی نا زیانبه‌خش ده‌گۆرێت بۆ نیتراتی زیانبه‌خش».
به‌شه سه‌وزه‌كانی ته‌ماته مادده‌ی (سولانین)یان تێدایه، بۆ ئه‌مه‌ش هارۆلد زایتس له كۆمه‌ڵه‌ی خۆراكی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت» ئه‌و جۆره ژه‌هره یارمه‌تی ڕووه‌كه‌كه ده‌دات بۆ له‌ناوبردنی مێروو و ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر مرۆڤێكی پێگهیشتووبڕێكی زۆری ته‌ماته‌ی پێنه‌گه‌یشتوو و و به تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ی تێدایه بخوات نیشانه‌كانی ژه‌هراویبوونی تێدا ده‌ربكه‌وێت وه‌ك سه‌رئێشه‌ی توند و ئازاری گه‌ده.
قاوه ئاوی ناو له‌ش له‌ناو ده‌بات؟
خواردنه‌وه‌ی كوپێك ئاو له‌گه‌ڵ قاوه‌دا پێویست نیه، چونكه وه‌ك پسپۆڕان ده‌ڵێن « قاوه‌ش یه‌كێكه له‌و ماددانه‌ی كه هاوسه‌نگیی شله ڕاده‌گرێت له له‌شدا»، بۆ وڵاتانی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپاش پێویسته كه‌سێكی پێگه‌یشتوو كه زۆر ناجوڵیت، ڕۆژانه دوو لیتر و نیو شله‌مه‌نیی بخواته‌وه».
توێكڵی هه‌ندێك سه‌وزه و میوه سوود به‌خشه ؟
ئایا ئه‌وه ڕاسته كه زۆربه‌ی ڤیتامینه‌كان له تویكڵی سه‌وزه و میوهكاندان؟، پسپۆڕان به به‌ڵی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن»زۆربه‌ی ڤیتامینه‌كان و مادده ڕووهكییهناوهندییهكان ڕاسته‌وخۆ له‌ناو توێكڵ یان له ناو پێستی سه‌وزه و میوهكاندان، بۆیه زۆر گرنگه میوه و سه‌وزه‌كان به توێكڵ و پێستهكانیانهوه بخورێت، هه‌روه‌ها سووده‌كانی چه‌ندین هێنده‌ی ئه‌و زیانانه‌یه كه ڕه‌نگه به هۆی ئه‌و مادده دژه مێرووانهوه دروست بێت كه ده‌كرێن به‌و سه‌وزه و میوانه‌وه.
خوارده‌مه‌نییه به‌ستووه‌كان خراپ نابن ؟
پسپۆڕێكی كۆمه‌ڵه‌ی خۆراكی ئه‌ڵمانیی ده‌ڵێت» باشتره بهسههۆڵكردنی خۆراك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م بێت، چونكه ئه‌وه ته‌نها ڕێگه‌یه بۆ هێشتنه‌وه‌ی هه‌ندێك خواردن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، ئه‌مه‌ش ده‌بێت له پله‌یه‌كی گه‌رمیی 14ی ژێر سفری سه‌دیی بێت كه تام و شێوه‌كه‌ی وه‌ك خۆی ده‌هێڵیته‌وه، به‌ڵام گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆر بمێنێته‌وه ئه‌وا خۆراكه‌كه خراپ ده‌بێت و تامیشی وه‌ك خۆی نامێنێت.
نانخواردنی ئێواران ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌ویی ؟
پسپۆڕه ئه‌ڵمانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی كالۆریی زیاتر ده‌سووتێنن كێشیان زیاتر ده‌بێت له‌وانه‌ی كالۆریی كه‌متر ده‌سووتێنن و له ئه‌نجامیشدا ئه‌وانه‌ی كالۆریی كه‌متر ده‌سوتێنن كێشیان زیاد نابێت، كه‌سانێك كه باری ته‌ندروستیان جێگیره و كێشیان ئاساییه ده‌توانن ئێواران نان بخۆن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشیان كه‌مبێته‌وه باشتره ئێواران ژه‌مێكی زۆر سووك بخۆن، به‌ڵام پێویسته ژه‌مێك بێت ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به ڤیتامین و كانزا و مادده پێویسته‌كانی له‌ش یان باشتره به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ دكتۆرێكی پسپۆڕ چۆنیه‌تی نانی ئێواره‌ی خۆیان دیاریی بكه‌ن.