ئەو 10 هەڵەیەی زیرەكەكان دووبارەی ناكەنەوە

لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لێكۆڵەرانی بەشی زانستی دەروونسای فیسۆلۆجی لە زانكۆیەكی ویلایەتی میشیگان لە ئەمەریكا ئەنجامیان داوە، دەڵێن ئەوانەی خاوەنی تێگەیشتنێكی پێشكەوتوون، دان بە هەڵەكانیان دەنێن بۆ ئەوەی دووبارەی نەكەنەوە، بەڵام ئەوانەی خاوەنی تێگەیشتنێكی جێگیرن هەمان هەڵە دووبارە دەكەنەوە. 

1-باوەڕهێنان بە كەسانی تر، بەوەی بە هەموو شتێكیان باوەڕ بهێنی، بەڵام ئەوانەی خاوەنی تێگەیشتنێكی پێشكەوتوون پێش ئەوەی باوەڕ بە هەموو شتێك بكەن ئەوا پرسیاری وردیان هەیە و گفتوگۆی لەسەر دەكەن.

2-دووبارە كردنەوەی هەمان كارێك بۆ چەند جارێك واش هەست بكەی كە ئەنجامی جیاوازی دەبێت. ئەلبێرت ئەنیشتاین دەڵێ: شێتی ئەوەیە هەمان شت دووبارە بكەیتەوە و باوەڕیش بەوە بكەی كە ئەنجامی جیاوازی دەبێت. زیرەكەكان یەكجار ئەوە تاقیدەكەنەوە و ئەگەر بیانەوێت دووبارەی بكەنەوە ئەوا شێوازەكەی دەگۆڕین.

3-شكست لە دواخستنی هەست كردن بە رەزامەندی، زیرەكەكان لەوە تێدەگەن هەست كردن بە رازی بوون بە خێرایی بەدەستەوە نایەت، بەڵكو لە دەرئەنجامی كاری قورسە كە بە ئاسانی ناگەی بە ئەنجام، ئەمەش دەكەنە بنەما بۆ هەموو هەنگاوێكیان كە بەرەو سەركەوتنیان دەبات، چونكە ئەوان هەستیان بە ئازار و بێ هیوایی كردووە كاتێك پێشتر شكستیان هێناوە.

4-كاركردن لە دەرەوەی بودجە، زیرەكەكان لەوە تێگەیشتوون پابەندبوون بە خشتەی خەرجی و ئەو بڕە پارەیەی لەبەر دەستە، دەبێتە هۆی ئەوەی هیچ دەرفەتێك لە دەست نەدەی، بە دیوەكەی تر وا دەكات بڕیاری خوێندنەوە بۆ كراو هەڵگری لەوەی چی دەكەی و چیت پێویستە.

5-وێنە گەورەكە مەخەرە بەر چاوت، زۆر ئاساییە كە زۆر سەرقاڵ بیت و بە تەواوی كار بكەی لەسەر ئەوەی وا لە بەردەمت دایە، ئەمەش وادەكات لە وێنە گەورەكە دوور بكەویتەوە، بەڵام زیرەكەكان بە جۆرێكی تری لە وێنە گەورەكە دەڕوانن و سەرەتا لەپێشینەی كاری رۆژیان ئەنجام دەدەن بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی هەیانە، ئینجا ئیش لەسەر ئەوانی تر دەكەن.

6-جێبەجێ نەكردنی ئەركەكانت، زیرەكەكان لەوە تێگەیشتوون كە خۆیان نەدەن بە دەست چانس، ئەگەرچی ئەوانیش هەندێكجار چانس یاوەریان نابێت. بەڵام زیرەكەكان دەزانن ئەگەر خۆیان بە ئەركی سەرشانیان هەڵنەستن ئەوا ناتوانن بگەن ئەو ئامانجەی دەستنیشانیان كردووە، بۆیە هیچ كات پشت بە چانس نابەستن و دەزانن جگە لە كاری رژد و بەرهەمدار هیچ جێگرەوەیەكیان نییە.

7-هەوڵدان بۆ ئەوەی خۆت وەك كەسێكی تر دەربخەی، زۆرێك هەن بۆ ئەوەی كەسانی تر رازی بكەن، خۆیان دەگۆڕن، بەڵام زیرەكەكان ئەوە ناكەن و دەزانن ئەگەر ئەو كارە بكەن ئەوا دەبنە كەسێكی دوو روو، بۆیە دەزانن خۆشگوزەرانی و سەركەوتن پێویستی بەوە هەیە بە تەنیا بیت نەك خۆت بە دوو كەسایەتی جیاواز نمایش بكەیت.

8-هەوڵدان بۆ رازی كردنی هەمووان، زیرەكەكان دەزانن ئاستەمە بتوانی هەموو كەسێك رازی بكەیت، بەڵام بۆ ئەوەی كەسێكی چالاك بن پێویستە كەسێكی بوێر بیت لە بڕیاردان لە كاتە قورسەكان دا، نەك ئەو بڕیارانەت كە خەڵكی تر مەبەستیەتی و پێی دڵخۆش دەبێت.

9-خۆ نواندن وەك ئەوەی قوربانی بیت، زیرەكەكان زۆرجار خۆیان وەك قوربانی نیشان دەدەن، بەڵام زوو درك بەوە دەكەن كە ئەوە یەكێكە لە كێشەكان، جگە لەمە لەوەش تێدەگەن ئەگەر بتەوێت خۆت وەك كەسێكی قوربانی دەربخەی ئەوا بە مانای وازهێنان دێت لەو توانایەی هەتە، ئەمەش شتێكی وەها ئاسان نییە.

10- هەوڵدان بۆ گۆڕینی كەسێكی تر، زیرەكەكان تێگەیشتوون كە هەوڵدان بۆ گۆڕینی كەسێكی تر كارێكی دژوارە ئەگەر ئەو كەسە ویستی گۆڕانكاری تێدا نەبێت. بۆیە هەمیشە خۆیان لەو كەسانە بە دوور دەگرن كە هەست دەكەن كەسێكی رووخاون.