بەشێک لە کۆمپانیاکانی باکووری کوردستان و تورکیا قەرزی بانکییان پێ‌نادرێت، بەوهۆیەشەوە بەپێی ئاماری 10 مانگی رابردووی ژوورە بازرگانییەکانی تورکیا، 650 کۆمپانیا مایەپووچ بوون و 133 کۆمپانیاش لە مایەپووچبوون نزیکن.
بانكه‌كان هۆكاری پێنه‌دانی قه‌رز به كۆمپانیاكانی باكووری كوردستان بۆ هۆكاری سیاسی و نه‌بوونی گه‌شه و لاوازی ژێرخانی ئابووری دەگێڕنەوە، کە وادەکات ئەو کۆمپانیایانە نەتوانن لە کاتی دیاریکراودا قه‌رزه‌كانیان بدەنەوە.
وه‌زیری بازرگانی توركیا له دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا ئاشكرایكرد، كه به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی به‌رۆكی توركیای گرتووه، تاوه‌كو ئێستا سەتان كۆمپانیا مایه‌پووچ بوونی خۆیان راگه‌یاندووه.
ئاماری یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی توركیا
– له توركیا و باكووری كوردستان 650 كۆمپانیا مایه‌پووچ بوونیان راگه‌یاندووه
– له توركیا و باكووری كوردستان 133 كۆمپانیا نزیكن له مایه‌پووچ بوون
– هاوكات 173 هه‌زار و 886 شوێنكار و دووكان داخراون
– له 18 مانگی رابردوودا 458 لقی بانكه‌كان داخراون
– 133 لقی بانكه‌كان له باكووری كوردستان داخراون
یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی توركیا بە هەماهەنگی لەگەڵ فیدراسیۆنی پیشه‌گه‌ران و كاسبكارانی توركیا TESK و رێكخراوی بانكه حكومی و تایبه‌ته‌كان راپۆرتی 10مانگی رابردوویان له‌باره‌ی دۆخی بازرگانان و پیشەگەران خستەڕوو. جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له كه‌رته جیاوازه‌كاندا مایه‌پووچ بوونیان راگه‌یاندووه، تاوه‌كو ئێستا حكومه‌ت پشتیوانی بانكییان بۆ نه‌ڕه‌خساندووه، له كاتێكدا به‌پێی یاساكانی وه‌به‌رهێنان و بازرگانیكردن له توركیا ده‌بێ حكومه‌ت پاڵپشتی كه‌رتی تایبه‌ت بكات له كاتی مایه‌پووچ بوون و نزیكبوونه‌وه‌یان له مایه‌پووچ بووندا.