دەزگای لوتكە هەلی كار دەڕەخسێنێت


به‌مه‌به‌ستی سودمه‌ندبوونی په‌نابه‌ران له‌هه‌لی كارو به‌شداری پێكردنیان له‌خولی جۆراو جۆردا به‌بێبه‌رامبه‌ر، ده‌زگــای لوتـكـه‌ بـۆ كـاروبـاری ئـاواره‌و پـه‌نـابـه‌ران بـۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ناونوس ده‌كات كه‌له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌نابه‌ر بوون و به‌شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌، یاخود به‌ زۆره‌ملێ (دیپۆرت) كراونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی فۆڕم، په‌نابه‌رانی دیپۆرتكراو ده‌توانن سه‌ردانی ئۆفیسی ده‌زگای لوتكه‌ سلێمانی گه‌ڕه‌كی 412 ڕزگاری كۆڵانی ژماره‌ 5 خانووی ژماره‌ 5 نزیك پردی خه‌سره‌وخاڵ بكه‌ن، یان په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌وه‌ بكه‌ن.

(0533204399 07719671551 07719641881 )

كاته‌كانی كاركردن: یه‌ك شه‌مه‌ تاوه‌كو پێنج شه‌ممه‌

له‌ سه‌عات (10:00)ی به‌یانی تا (04:00)ی ئێواره‌.

Web:- www.lutka.org