خاڵە گومرگییەكانی نێوان سلێمانی و هەولێر و كەركوك لابران



ئەمڕۆ شەممە 16ی شوباتی 2019 سەرجەم خاڵە گومرگییەكانی نێوان شارەكانی سلێمانی و هەولێر و كەركوك لابران.

خاڵی گومركی باكووری كەركوك، لەنووسراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:” بڕیاری هەڵگرتنی خاڵە گومركییەكانی نێوان كەركوك و هەرێم چووە قۆناغی جێبەجێكردنەوە و لەئێستادا خاڵە گومركییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا هەڵگیران.”

لەنووسراوەكەدا داوا لەخاڵە گومرگییەكان كراوە گومرگ لە ھیچ ئۆتۆمبێلێك وەرنەگرن و خاڵی گومرگی نێوان ھەولێر و كەركووكیش بە تەواوی چۆڵكراوە.

بەپێی رێككەوتنی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا پێشتر بڕیاردرابوو ئەو خاڵە گومرگیانە لابدرێن كە لەنێوان شارەكانی كەركووك و ھەولێر و سلێمانی دانرابوون.

لە دوا كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق بڕیاردرا كە پێناسی گومرگی ھەرێم و عێراق وەك یەك لێبكردێت.