بەغداد.. بە بەهای ٢٠٠ ملیۆن دۆلار زێڕ دزرا


بەپێی ئەو زانیریانەی سۆمەرییە نیوس ئاماژەی پێکردوون، زێڕ بە بەهای ٢٠٠ ملیۆن دۆلار لە هەڵمەتی دزییەکی دوکانێکی زێڕنگر لە شەقامی ئەل-قەبیسی ناوچەی ئەل-زەعفەڕانییە لایەن چەند کەسێکی چەکداری نەناسراو، دزرا.

هاوکات راشگەیەندراوە کە ئەو گڕووپە چەکدارە بە ماسکە بەزەبری چەک هەڵیانکوتاوەتە سەر دوکانەکە و گشت خشڵ و زێڕی دوکانەکەیان لەگەڵ چوونەدەرەوەیان لە دووکانەکە، بردووە.

دوای ئەوەی شایەتحاڵەکان بە پۆلیسیان راگەیاند، هێزەکانی ئەمنی دەستبەجێ گەیشتنە شوێن رووداوەکە و ناوچەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە و بە دوای چەکدارەکان گەڕاون.

جێگای سەرنجە کە تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەلایەن بەرپرسانەوە نەخراوەتە روو.