کەربەلا.. هاووڵاتییان لە شوێنی ئاو نەوت دەخۆنەوە


دوای ئەوەی هاووڵاتییان شایەتی ئەوە بوون کە لە بەلوعەی ماڵەکانیان نەوت لەشوێنی ئاو دێتە خوارەوە، تووشی سەسوڕمان بوون و لە بەرامبەر ئەمەش هەڵوێستیان نیشاندا و رژانە سەر شەقامەکان.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی خۆجێی راگەیەندراوە، لە ناوچەی ئەل-قادیری کەربەلا، نزیکەی ٤٠ ماڵ لە شوێنی ئاو خاوێن، نەوت لە بەلوعەکانیان دێتە خوارەوە. 

هاووڵاتییان داوا لە بەرپرسان دەکەن کە بەشێوەیەکی خێرا ئەم دۆخە ئاسایی بکرێتەوە، بە پێچەوانەوە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و کاردانەوەی توند نیشان دەدەن.

جێگای باسە کە دانیشتوانی ناوچەکە بە رادەیەکی زۆر گلەیی و نارەزایی لە بەرامبەر ئاوی بەلوعە نیشان دەدەن و داوا لە حکوومەت دەکەن کە هەنگاوی پێویست و جددی لەوبارەیەوە بخرێتە گەڕ.