له‌سه‌ر راسپارده‌ی قوباد تاڵه‌بانی و داواكاری ئیداره‌ی قه‌زای دوكــــان، بڕیاردرا به‌كاركردنه‌وه له پڕۆژه‌ی رووناك كه‌ره‌وه‌كانی ناو دوكان و پیره‌مه‌گرون سه‌رگه‌ڵو كه بڕی زیاتر له یه‌ك ملیار دیناری بۆته‌رخان كراوه.
روژی پێنجشه‌ممه 14-2-2019 له گه‌ڵ كۆمپانیای خه‌ت سازی ئێرانی له دیوانی قائمقامیه‌ت كــۆبونه‌وه له سه‌ر راسپارده‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی ده‌ست پێكردنه‌وه و به به‌ستنی رووناك كه‌ره‌وه‌كانی ناو دوكان و سه‌رگه‌ڵو و ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون.
هه‌ر له سه‌ر ڕاسپارده‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوای گه‌یاندنی یاداشتێك له لایه‌ن قائمقامی دوكــانه‌وه بۆ به‌ڕێزیان به‌مه‌به‌ستی رووناك كه‌ره‌وه‌ی یاریگای شه‌هید وه‌لی خۆشبه‌ختانه كۆمپانیای جێ به‌جێ كار ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕیووه به‌زوترین كات ده‌ست ده‌كه‌ن به‌كاره‌كانیان و ئه‌م گرفته‌ی یانه‌ی وه‌رزشی دوكان و وه‌رزش دۆستانیش كۆتای دێت.
پڕۆژه‌ی رووناك كه‌ره‌وه‌كانی ناو دوكان و پیره‌مه‌گرون سه‌رگه‌ڵو بڕی زیاتر له یه‌ك ملیار دیناری بۆته‌رخان كراوه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه پڕۆژه‌كه وه‌ستاوه، له ئێستاشدا له سه‌ر بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌پاره‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان كراوه.