بانكی ناوەندی عیراقدا خواست لەسەر فرۆشتی دۆلار دەخاتەروو


لە دواین زیادكردنی ئەم هەفتەیەی بانكی ناوەندی عیراقدا خواست لەسەر فرۆشتی دۆلار گەیشتە (184) ملیۆن دۆلارو بەراورد بە رۆژانی پێشووش بری فرۆشی بانكەكە لەو دراوە نزیكەی (13) ملیۆن دۆلار زیادیكرد.

بەپێی بەیاننامەیەكی بانكەكەش لە زیادكردنەكەی ئەمرۆدا بری خواستەكانی سەر فرۆشتنی دۆلار گەیشتۆتە زیاتر لە (184) ملیۆن و (270) هەزار  دۆلار  ئەمە لەكاتێكدا بڕی فرۆشی ئەو دراوە لە زیادكردنی رۆژی چوار شەممە (171) ملیۆن و (949) هەزار دۆلار بووە.

هەروەك لەو بڕە دۆلارەی بانكەكەش فرۆشتۆتی (21) ملیۆن و (580) هەزار دۆلاری بەشێوەی نەخت بووەو بڕی (162) ملیۆن و ( 690) هەزار دۆلارەكەی تریشی بەشێوەی حەواڵە رەوانەی دەرەوەكراوە.هاوكات نرخی فرۆشی هەر دۆلارێك لەزیادكردنەكەدا بە هەزارو (190) دینار دیاریكراوە.