له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری كه‌ركووك راكان سه‌عید و چه‌ند به‌رپرسێكی شاره‌كه ئاماده‌ی بوون.
پارێزگاری كه‌ركووك راکان سه‌عید له‌دوای مه‌راسیمه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و رایگه‌یاند، “كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی له‌م چه‌شنه كه خزمه‌ت به‌شاره‌كه ده‌كات ئێمه‌ی دڵخۆش كرد”.
سه‌عید ئاماژه‌ی دا به گرنگی به‌رده‌وامیدان به شێوه‌یه‌كی باش و گشتگیر له په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت كه‌ركووك له‌گه‌ڵ توركیا کرد و رایگه‌یاند كه به ده‌ستپێكردنی ئه‌م ناوه‌نده پێكه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كه‌ركووك و خاوه‌نكاره‌كانیدا ده‌توانن به ئاسانتر سه‌ردانی توركیا بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی ناوه‌ندی پێدانی ڤیزه، په‌یامی یڵماز وتی، “له‌عێراق كه وڵاتێكی زۆر گرنگه به‌لای ئێمه‌وه، وه‌ك ماڵی خۆمان ده‌یبینین”.
یڵماز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌ك زۆر شوێنی تری عێراق له كه‌ركووكیش هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منیان تووش نابێت و بانگهێشتی كۆمپانیا توركی جیهانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ته‌حسین كاهیا رایگه‌یاند كه كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه بۆ كه‌ركووكییه‌كان زۆر گرنگه و رایگه‌یاند وای بۆ ده‌چێت له‌مه‌ودوا گه‌شته‌كان بۆ توركیا زیاد بکات.