ئەڵقەی هاوسەرگیری یاخود دەستگیرانی یەکێکە لە نەریتە کۆنەکانی سەردەمی فیرعەونەکان ، ئەو نەریتە بۆ میسریە کۆنەکان دەگەرێتەوە ئەوان هێناویانەتە کایەوە.
لەو سەردەمەدا لە بەر هۆکاری ئەوەی کە بەکاریان هێناوە بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە کە شێوەی پارە لە شێوەی ئەڵقە دەگەڕیتەوە، کاتێک یەکێک لە پارە ئاڵتونیەکانی کە لە شێوەی ئەڵقدا بووە کردبێتە دەستی خانمێک، بە مانای ئەوە هاتووە کە هەموو سەروەت و سامانەکەی خۆی خستۆتە دەستی ئەو خانمەوە کە بووەتە هاوسەری.
لە لایەکی دیکەوە سەبارەت بە پرسیاری ئەوەی کە ئایا بۆچی ئەڵقەی هاوسەرگیری دەکرێتە پەنجەی چوارەمی دەستی چەپ؟ چونکە ئەو پەنجەیەی کە ئەڵقەیەی هاوسەرگیری تێدەکریت، تاکە پەنجەیە کە دەمارێکی خوێنبەری تێدایە ک بە دڵەوە بەستراوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەم دەمارە یاخود خوێن بەرە بە خوێنبەری خۆشەوستی ناسراوە.