گەشتەكانی نێوان سلێمانی و توركیا جۆڵەی بازرگانی زیاتر كردووە

بازرگانانی شاری سلێمانی ئەوە رووندەكەنەوە لەگەڵ كردنەوەی گەشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و وڵاتی توركیا جوڵەی بازرگانی زیاتر بووە و كۆمپانیا گەشتیارییەكانیش كاری خۆیان دەستپێكردۆتەوە و گەشتیارێكی زۆریش روویان لە شارەكە كردووە.