عادل عەبدولمەهدى: خەرجکردنی بودجە پەیوەندى به‌ وەزارەتی داراییه‌وه‌ هه‌یه‌

سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند ، لە دواى دەرچوونى ڕێنماییەکانى وەزارەتى دارایی بودجەى هەرێم خەرجدەکرێت.

عادل عەبدولمەهدى لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانى هەفتانەى خۆیدا ڕایگەیاند: میکانیزی ناردنی نەوت و بەشە بودجەى هەرێم هەیە و پێویستى بە ڕێککەوتنى نوێ نییە ، لەسەر ئەوەش ڕێککەوتووین كه‌ دەبێت هەرێم ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکات.

ڕوونیشیکردەوە: پرسی جێبەجێکردنی بودجەش پەیوەندی بە وەزارەتى داراییەوە هەیە و هەرکات وەزارەتی دارایی ڕێنماییەکانی خەرجکردنی دەرکرد ، ئەوە دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنیان لە هەموو یەکە داراییەکاندا.

ئاماژەى بەوەشکرد: لەدوای دەرچوونی ڕێنماییەکانی وەزارەتى دارایی، بودجەى هەرێمی کوردستان و سەرجەم یەکە داراییەکانی دیکە خەرجدەکرێت.