لەبەرامبەر ئەو کێشەو گرفتانەی ڕۆژانە ڕوبەڕوی کاسباکارنی عەلوەی سلێمانی دەبێتەوە لەھاوردەکردنی سەوزەو میوە لەخاڵە گومرگیەکان.
عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی کە لەگەڵ ژمارەیەک لەکاسبکاران سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد لەگەڵ سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور کۆبونەوە.
لەکۆبونەوەکەدا نوێنەری کاسبکاران ڕایگەیاند: لەئێستادا کۆمەڵێک کێشە ڕوبەڕوی کاسبکاران بۆتەوە لەکاتی ھاوردەکردنی بارەکانمان کە چەندین جار بارەکانمان پارەیان لێ وەردەگیرێت بە بیانوی پشکنین و سۆنەرەوە کەئەمەش دەبێتە گرانبونی سەوزەو میوە لەسەر ھاووڵاتیان.
ڕاشیگەیاند: لەئێستادا کێشەی ئەوەمان بۆ دروستبووە دەڵێن بارەکانمان لەسەیرانبەنەوە دەبێت بچێتەوە باشماخ کەئەمەش زۆردوردەکەوێتەوە بۆئێمەو کاتی زۆرتری دەوێت بۆیە داوا لەسەرۆكی ژووری بازرگانی دەکەین ئەو کێشەیەمان بۆ چارەسەر بکات.
ئاماژەی بەوەشدا ئەو بارانەی کە دێت لەسەوزەو میوە کاتێک دەگاتە بازەگەکانی ھاتنەناوەوەی سلێمانی جارێکیتر پشکنینی بۆدەکرێتەوە و ھەموو بارەکە دەبێت داگیرێت و بچنە ناوی لەکاتێکدا ئێمە لەسەر مەرز سۆنەری بۆدەکرێت.
سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند: ئێمە ھەمیشە لەھەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بازرگانان لەسنوری پارێزگای سلێمانی وە ئەو کێشانەی ھەتانە بەھەموو توانایەکمانەوە ھەوڵدەدەین کە چارەسەری بکەین بۆتان بە پێی ئەو یاسایانەی لەلایەن حکومەتەوە دیاریکراوە.
ھەر لەکۆبونەوەکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی پەیوەندیکرد بەلایەنی بەرپرس