حکوومەتی بەلجیکا کایەی ئاسمانی خۆی بەهۆی مانگرتنی بەیانیی سەندیکای فەرمانبەران لە سەرانسەری وڵات، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دادەخات.
بەڕێوبەرایەتی گەشت و گوزاری بەلجیکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ خولەکی ئەمڕۆوەوە تا کاتژمێر ٢٢:٠٠ خولەکی رۆژی چوارشەممە، کایەی ئاسمانی وڵات دادەخرێت”.
جیالەمە پێشبینی ئەوەش دەکرێت کە لە سەرتاسەری وڵاتدا شەمەندەفەر، گواستنەوەی بە کۆمەڵ، پۆلیس، خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و تەندروستی بکەونە ژێر کاریگەری مانگرتنەوە.
ماوەیەکە ناکۆکی و دووبەرەکی بەردەوامە لە نێوان نوێنەرانی خاوەنکار و کرێکاراندا لە بەلجیکا.
لەسەر ئەمەش سەندیکای کرێکاران ١٣ـی شوبات رایانگەیاند کە بۆ ماوەی رۆژێک مانگرتن ئەنجام دەدەن.