وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند کە هەرێمی کوردستانی عێراق رۆژانە بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەکات.
سامیر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند حکوومەتی هەرێمی کوردستان- عێراق لەو نەوتەی رۆژانە هەناردەی دەکات، داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی رادەستی بەغدا دەکات.
شایەنی باسە، سامیر غەزبان لە میانی سەردانێکدا بۆ شاری بەسڕە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، “بەپێی بوودجەی ساڵی ٢٠١٩، حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکوومەتی ناوەندیی دەکات و ئێمەش بەوە خۆشحاڵین”.
هاوکات غەزبان جەختی لەوەکردەوە کە حکوومەتی هەرێم رۆژانە ٤٢٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و دەکرێت ئەمە لە کۆتایی ساڵدا بگەیەندرێتە ٥٥٠ هەزار بەرمیل.