ژنێك له سلێمانی، ماوه‌ی 12 ساڵه ماڵه‌كه‌ی خۆی كردووه به كارگه‌ی دروستكردنی هه‌موو جۆره زه‌یته‌كان و سركه‌ی جیاواز، مه‌به‌ست له‌م كاره‌یشی به‌وته‌ی خۆی “دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه بۆ نه‌خۆشییه‌كان”.
ڕووناك سه‌لیم /58 ساڵ/ له شارۆكه‌ی ماوه‌تی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له دایك بووه و ئێسته نیشته‌جێی ناو سلێمانییه، ١٢ ساڵه ماڵه‌كه‌ی خۆی كردووه به كارگه‌یه‌كی بچووك و له ژێر ناوی “نهێنییه‌كانی سروشت بۆ نوێبوونه‌وه‌ی ژیان”، زه‌یت و سركه دروست ده‌كات.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ده‌ستپێكردنی كاره‌كه‌ی، رووناك رایگه‌یاند، ساڵی 2007 تووشی نه‌خۆشیی ڕۆماتیزم و بڕبڕه و سه‌وه‌فان بووم و سه‌ردانی زۆر پزیشكم كرد و چاره‌سه‌ر نه‌كرا، تا وای لێ هات نۆره‌ی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ نووسیم.”
ئه‌و ده‌ڵێت “چاوه‌ڕێی ئه‌وه بووم خودا ده‌رگه‌یه‌كم لێ بكاته‌وه، كتێبێك كه‌وته به‌رده‌ستم باسی له گرنگی زه‌یتی زه‌یتوون و زه‌یته‌كانی تر و سركه ده‌كرد، بۆ ئازاری ئێسك و به‌هێزكردنی. منیش ده‌ستم كرد به دروستكردنی سركه‌ی سێ‌و و دواتریش زه‌یته‌كان و به‌كارم هێنان، دوای حه‌وت ساڵ ناڵاندن به ده‌ست نه‌خۆشی و ئازاری ئێسكه‌وه، له ماوه‌ی مانگێكدا سه‌وه‌فانم چاك بووه‌وه، ڕۆماتیزمه‌كه‌م كه له سه‌رووی 50 پله بوو، ئه‌ویش نه‌ما و ئازاری بڕبڕه‌كه‌شم به ته‌واوی چاك بووه‌وه، خۆشبه‌ختانه ئێسته له گرووپی شاخڕه‌ویم و هه‌فتانه زیاتر له 17 كیلۆمه‌تر ده‌بڕم.”
دوای ئه‌وه‌ی ڕووناك به‌و زه‌یته سروشتییانه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئامێرێك ده‌كڕێت و هه‌ر له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ست ده‌كات به دروستكردنی سركه و هه‌موو جۆره زه‌یتێك، به‌شێوه‌یه‌ك ماڵه‌كه‌ی خۆی كردووه به كارگه‌یه‌كی بچووك.
ئه‌و روونی كرده‌وه، سه‌ره‌تا كه ده‌ستی كرد به دروستكردنی ئه‌و زه‌یته، پێشكه‌شی خه‌ڵكی ده‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی سوودی باشی لێ بینیبوو و حه‌زی ده‌كرد خه‌ڵكی تریش سوودی لێ ببینن، دواتر كردی به كارێكی بازرگانی بۆ خۆی و به پاره خستیه بازاڕه‌وه. ئێسته هیوای ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت ئه‌گه‌ر باری دارایی باش بێت، كارگه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كاته‌وه و هه‌لی كاریش دابین ده‌كات.
گوێز، زه‌یتوون، ڕۆزماری، قه‌ڵه‌م تۆز، گوڵی سوور، گه‌ڵای غار، باده‌م، مۆرد، شمڵی، ڕه‌شكه، بیبه‌ری توون و هه‌ر شتێك كه زه‌یتی تێدا بێت، ئه‌و ژنه به توانایه سوودی لێ ده‌بینێت بۆ دروستكردنی زه‌یته جۆراوجۆره‌كان. له میوه‌كانی وه‌ك سێوی سه‌وز و به‌هێ و جۆره‌كانی تریش سركه به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ڕووناك ده‌یه‌وێ به‌م جۆره زه‌یت و سركانه سوود به ته‌ندروستی خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت و نه‌خۆشییه‌كانی بڕبڕه و سه‌وه‌فان و ده‌والی و ڕۆماتیزم و نه‌خۆشییه‌كانی قژ و پێست و قۆڵۆن چاره‌سه‌ر بكات.
خۆی داوا له خه‌ڵك ده‌كات دوور بكه‌ونه‌وه له نه‌شته‌رگه‌ری و به‌كارهێنانی ده‌رمان، به‌ڵكو به ڕێی سروشتی و به ئاسانترین شێوه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه باوه‌كان بكه‌ن كه هه‌ر تاكێك به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
وشه