به‌های مامه‌ڵه‌ بازرگانیەكان له‌ بۆرسه‌ی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌

به‌رپرسێكی بۆرصه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌های مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌كان له‌ مانگی ئازاری ڕابردوودا له‌ بۆرصه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و بۆ 232 ملیار و 500 ملیۆن دینار دابه‌زیوه‌، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ ڕێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ناسداك) ی ئه‌مریكی بۆ پێشخستنی سیستمی ئه‌لكترۆنی بۆرصه‌كه‌ ئیمزاكردووه‌.
به‌رپرسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ له‌مانگی ڕابردوودا 101 ملیار و 736 ملیۆن پشك به‌ به‌های 232 ملیار و 500 ملیۆن دینار مامه‌ڵه‌یان پێكراوه‌، له‌كاتێكدا مانگی شوباتی ڕابردوو مامه‌ڵه‌ به‌ 150 ملیار پشك كراوه‌، كه‌ به‌هاكانیان ترلیۆنێك و 33 ملیار دینار بووه‌.
به‌وته‌ی به‌رپرسی بۆرصه‌كه‌ش ژماره‌ی كۆمپانیای به‌شداربوو له‌ بۆرصه‌كه‌یاندا 67 كۆمپانیا بووه‌ له‌ كۆی 73 كۆمپانیا كه‌ ناویان به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی له‌ بۆرصه‌كه‌دا تۆماركراوه‌، وتیشی: ده‌سته‌ی گشتی به‌ بازاڕكردن له‌ مانگی ئازاری ڕابردوودا ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ناسداك) ی ئه‌مریكیدا ئیمزاكردووه‌ تا له‌مساڵدا سیستمی ئه‌لكترۆنیی بۆرصه‌ی عێراق بۆ سیستمی (ئێكس-ستریم) پێشبخرێت.
بۆرصه‌ی عێراق له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2004 دا دامه‌زراوه‌و له‌ سه‌ره‌تاشدا له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌وه‌ مامه‌ڵه‌كان ده‌كرا، به‌ڵام له‌ مانگی نیسانی ساڵی 2009 دا سیتمی ئه‌لكترۆمی له‌لایه‌ن هه‌ندێك كۆمپانیایوه‌ په‌یڕه‌وكرا.