زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی‌و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پرۆتۆكۆڵێكی كاری هاوبه‌ش واژوو دەکەن به‌مه‌به‌ستی كاركردن و هه‌ماهه‌نی زیاتر له نێوانیاندا.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ”توانیمان پرۆتۆکۆڵێکی لێکتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ زانکۆی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی واژوو بکه‌ین که هیوادارین ببێته‌هۆی پێشه‌که‌وتنی زیاتری کاروباره‌کانی هه‌ردوولا و کۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی له‌کار وه‌ستاو له سلێمانی به‌گه‌ڕبخه‌ینه‌وه و هه‌لی کاری زیاتر بۆ گه‌نجان بره‌خسێنین،هیوادارم پرۆتۆکۆڵه‌که ببێته‌هۆی پێشخستنی توانایی زیاتری گه‌نجانه‌کانمان”.
لای خۆشیه‌وه دکتۆر ئالان فه‌ریدون سه‌رۆکی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رایگه‌یاند ”ناوه‌رۆکی پرۆتۆکۆڵه‌که خۆی له گونجاندنی زانکۆی پۆلیته‌كنیك و بازاڕی کار ده‌بینێته‌وه ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی باشترین جێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌وه گفتوگۆ بکه‌ین هه‌ماهه‌نگی بکه‌ین”.
سه‌رۆکی زانکۆی پۆلیته‌كنیك راشیگه‌یاند ”له‌بواره‌کانی کشتوکاڵ و پیشه‌سازی‌و ته‌که‌نه‌لۆژیایی زانیاری کارده‌که‌ین و هه‌وڵئه‌ده‌ین ئه‌و کارگانه‌ی له کارکه‌وتن به میکانزمێکی نوێ به‌گه‌ریان بخه‌ینه‌وه و چه‌ندین خولی به‌هێزکردن بۆ کارمه‌ندان بکه‌ینه‌وه”.