ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆڵی زانکۆکان بەرز دەنرخێنێت

رۆژی یەكشەممە 10-2-2019 لە هۆتێل تایتانیك-ی شاری سلێمانی سیمپۆزیۆمی ” هەلومەرجی زانكۆ حكومی و تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان و خاڵە هاوبەشەكانی نێوانیان ” بەڕێوەچوو.


سیمپۆزیۆمەكە بە بەشداری هەریەك لە ( پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پ.ی.د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، پ.ی.د.موفەق خالید سەۆكی زانكۆی راپەڕین، د.سەڵاحەدین سەعید سەرۆكی زانكۆی كۆمار و پ.ی.د.ئومێد رەفیق سەرۆكی زانكۆی جیهان ) بەئامادەبونی یاسین ڕەحیم فەرج جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەشێک لە ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەنجام درا.


لە سمپۆزمەکەدا باس لە ھەلومەرجی زانکۆکانکرا ئەو پەیوەندیانەی ھەیە لە نێوانیادا و ھەوڵدان بۆباشکردن و بەھێزکردنی پەوەندیەکانیان.


یاسین ڕەحیم فەرەج،جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە سمپۆزمەکەدا باسی لە ڕۆڵ و گرنگی زانکۆکانی کرد لە ھەرێمی کوردستاندا ڕایگەیاند ”ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ھەموو کاتێک ھاوکاری زانکۆکان بووە بۆ بەرە پێشچونی زانست و زانیاری له‌ئێستاشدا ناباڵانسیه‌ك له‌نێوان زانكۆ حكومی و ئه‌هلیه‌كان دروست بووه‌ به‌پێوستی ده‌زانین گرنگی زیاتر به‌ زانكۆ حكومیه‌كان بدرێت”.


جێگری سەرۆکی ژوور راشیگه‌یاند ”به‌داخه‌وه‌ تاكو ئێستا هیچ كام له‌ژووره‌ بازرگانیه‌كان وه‌ك پێوست نه‌یانتوانیوه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ زانكۆكاندا ئێمه‌ وه‌ك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی خوازیارین له‌ دهاتوودا هه‌ماهه‌نگی كردنی هاوبه‌شمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ زانكۆكاندا”.


یاسین ره‌حیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ”ئه‌و خوێندكارانه‌ی توژینه‌وه‌یان هه‌یه‌ و سه‌ردانی ژوور ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی پرسیاركردن ده‌رباره‌ی پرسه‌ ئابووریه‌كان ئاست نزمیه‌ك به‌پرسیاره‌كانیانه‌وه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ جێگه‌ی مه‌ترسیه‌ و شایانه‌ی هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ پێوسته‌ به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ كه‌سانی ئه‌كادیمی و  شاره‌زایان دروست بكرێت به‌مه‌بستی به‌ره‌وپێش بردنی ئاستی زانستی خوێندكاران”.


وتیشی ”ده‌ستخۆشی له‌زانكۆ پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كه‌م كه‌ سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیان كردوه‌ و توانیومانه‌ پرۆتۆكۆڵێكی كاری هاوبه‌ش واژۆ بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی كاركردن و هه‌ماهه‌نی زیاتر له‌ نێوانماندا”.