كۆمپانیای فۆرد به‌ناوبانگترین پیكابی خسته‌ بازاڕه‌وه‌

كۆمپانیای فۆرد له‌ نوێترین به‌رهه‌میدا یه‌كێك له‌ باشترین و به‌ناوبانگترین پیكابه‌كانی خسته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی سیسته‌مێكی به‌هێز و دیزاینێكی ناوازه‌یه‌.

كۆمپانیای فۆرد بۆ سه‌ره‌تاكانی مانگی شوبات یه‌كێك له‌ ناوازه‌ترین پیكابی خسته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌یش فۆرد ڕانجه‌ری 2019ییه‌، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ كردووه‌ ئه‌م پیكابه‌ زۆر به‌هێزه‌ و بۆدییه‌كه‌یشی زۆر پته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ خه‌ڵكی ئاره‌زوویان بچته‌ سه‌ر كڕینی ئه‌م پیكابه‌. 

فۆرد  له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه‌ وتی، پیكابی ڕانجه‌ر جیاواز له‌ هه‌ر به‌رهه‌مێكی پێشووتر خاوه‌ن هێزێكی یه‌كجار زۆره‌ و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی زۆر گه‌وره‌یه‌ كه‌ 3.0 لیتره‌، هه‌روه‌ها هێزی 306 ئه‌سپیان بۆ داناوه‌ له‌گه‌ڵ سیسته‌می شه‌ش و هه‌شت پستۆنی، ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ نرخه‌كه‌ی بگاته‌ 25 هه‌زار و 395 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

فۆرد یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌ و كۆمپانیاكه‌ به‌ فه‌رمی له‌ ئه‌مه‌ریكایه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ ساڵی 1903 دامه‌زراوه‌ له‌لایه‌ن “هێنری فۆرد” ه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه‌ دروست كراوه‌ له‌ دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه‌ بووه‌.