ئاژانسی هه‌واڵی “رۆیته‌رز” له‌زاری سه‌رچاوه‌كانی پیشه‌سازی نه‌وته‌وه بڵاویكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م باری نه‌وتی خۆی له‌رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانیه‌وه له بازاڕه‌كانی جیهان ده‌فرۆشێت له‌هه‌وڵێكدا بۆ باشتكردنی بازرگانی نه‌وت كه‌حكومه‌تی ئیتیحادی به “نایاسایی” دایده‌نێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه نه‌وتی كێڵگه‌ی ته‌قته‌ق كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای جینیل ئینیرجیه‌وه ده‌رده‌هێنرێت له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ توركیا‌و له رێگه‌ی مه‌زاده‌وه له نیسانی ئه‌مساڵدا ده‌فرۆشرێت.
سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاندووه سیلكت ئینرجی كه كۆمپانیایه‌كی وزه‌یه‌و باره‌گاكه‌ی له هامبۆرگه له ئه‌ڵمانیا له‌مه‌زادێكدا فرۆشتنی ئه‌و باره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی بردووه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كان ئه‌و باره فرۆشراوه‌ی نه‌وت قه‌باره‌كه‌ی 30 هه‌زار ته‌نه‌و به‌هاكه‌ی به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له شوباتی رابردوودا ده‌گاته نزیكه‌ی 22 ملیۆن دۆلار.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كه له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كات و ته‌نها له كێڵگه‌ی ته‌قته‌قه‌وه 25 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه.