ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیستمی پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵگرێت.
شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 9-2-2019، به PUKmedia ی راگه‌یاند: له یاسای بودجه‌ی گشتی 2019 ی عیراق به ده‌ق هه‌یه كه‌ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده بكات، ئه‌و كات حكومه‌تی فیدراڵی عیراق بڕی 10 ترلیۆن 500 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كورستان ده‌كات ،كه ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی تره.
راشیگه‌یاند: له بارێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕه نه‌وته راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ نه‌كات، حكومه‌تی عیراق ته‌نها بڕی 422 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و 68 ملیار دیناریش بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌نێرێت.
شیروان میرزا وتیشی: به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه له‌نێوان ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی و نوێنه‌رانی فراكسیۆنه‌كان و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی نوێنه‌ران كراوه له‌سه‌ر بودجه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به ناردنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌وه، ئه‌و كات ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی فیدراڵًی بۆ هه‌رێمی ده‌نێرێت ته‌نها ده‌بێت بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌كاربێت و نابێت بۆ هیچ شتێكی تر به‌كاربهێنرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌گه‌ڵ ناردنی یه‌كه‌م بڕه پاره بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵگرێت، بۆ ئه‌وه‌ش حكومه‌تی فیدراڵی له نزیكه‌وه چاودێری ده‌كات، تا بزانێت ئه‌و بڕه‌پاره‌یه بۆ مووچه به‌كاردێت یان بۆ بابه‌تی تر، وتیشی: له كاتێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پاشه‌كه‌وتی لانهبردو به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ری ئه‌و كات حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش راده‌گرێت كه ده‌بێت بۆ مووچه بینێرێت.