وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق ئاشكرایكرد، ناتوانن خواردنى ناو فۆرمى خۆراكى ساڵى 2019 به‌ته‌واوه‌تى دابینبكه‌ن و پێویستییان به پاره‌یه بۆ فه‌راهه‌م كردنی.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌لید موسه‌وى بریكاری وه‌زیرى بازرگانیی عیراق له پرێس كۆنفرانسێكدا وتى “وه‌زاره‌تى بازرگانى ناتوانێت بۆ ساڵى 2019 ئه‌و خواردنانه‌ى له فۆرمى خۆراكى هاووڵاتیاندا هه‌یه بۆ ته‌واوى ساڵه‌كه دابین بكات.
وتیشى “وه‌زاره‌ت بۆ دابینكردنى خواردنى ساڵێكى ته‌واو، كه 5 جۆر خۆراكه، پێویستى به تریلیۆنێك و 500 ملیار دینارى دیكه هه‌یه، واته كۆى گشتى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پێویستیه‌تى بریتییه له چوار تریلیۆن دینار”.