پێشانگایەک لە دیاربکر دەکرێتەوە و بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن


بۆ بەھێزکردنی کاری بازرگانی و پیشەسازی ژووری بازرگانی دیاربکر داوا لە بازرگانانی شاری سلێمانی دەکەن بەشداری لە گەورەترین پێشانگا بکەن لە شارەکەیان.

دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندییەکان لە ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگەیاند: بانگھێشتنامەیەکی تایبەت لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەکر و کۆمپانیای توەیپ بۆ پێشانگا, نێردراوە بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە داوا لە سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکات بەشداری بکات لەو پێشانگایە و شاندێکی بازرگانان و پیشەسازان لە سلێمانیەوە لەگەڵ خۆیاندا ببەن.

ڕاشیگەیاند: پێشانگایەکی زۆر گرنگ لە دیاربەکر لە بەرواری ٣/١٤ تا ٢٠١٩/٣/١٧ بەناوی پێشانگای بیناسازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ٢٠١٩ لەبوارەکانی بیناسازی، تەکنەلۆجی، سیستەمی ئەلیکترۆنی، کەرەستەی ئۆتۆماتیکی، مەسعەد، مەکینەی کار و بیناسازی, گازی سروشتی، گەرم کردن، ساردکردنەوە.

ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات ھەر بازرگانێک و خاوەنکارێک لە شاری سلێمانی کە دەیەوێت بەشداری لەو پێشانگایەدا بکات سەردانی بەشی پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانێ سلێمانی بکات بۆ تۆمارکردنی ناوەکەی.