سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی، بڕیارێكی نوێی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی لەبارەی رووبەری دروستکردنی خانوو و دابەشکردنی زەوی دەدات و ئیتر هیچ زەوییەکی 200 مەتری دابەش ناکرێت بۆ ئەوەی دوو خانووی تێدا دروستبکرێت.
ئه‌حمه‌د ڕه‌شید، ئه‌ندامی بۆردی هونه‌ری و یاسایی له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی راگه‌یاندووە: به‌گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا نادرێت زه‌ویی 200 مه‌تری، یان رووبه‌ری زیاتر، دابه‌شكبرێت بۆ دوو پارچه زه‌وی، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت مۆڵه‌ته‌كه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
ناوبراو بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە: ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كه ئاراسته‌مان كراوه بۆ به‌شكردنی زه‌وی بۆ دوو به‌ش یاخود زیاتر، ئێمه گشتاندنمان بۆ كردووه بۆ شاره‌وانییه‌كانی راپه‌رین و تاسڵوجه و هه‌ردوو شاره‌وانی رۆژهه‌لاَت و رۆژئاوای سلێمانی.
له‌باره‌ی پێدانی مۆڵه‌ت به خانووی 100 مه‌تری، ئه‌و به‌پرسه‌ی شاره‌وانی ئاشكرایكردووە، بڕیاره‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌وه ناكات زه‌وییه‌ك ئه‌گه‌ر رووبه‌ره‌كه‌ی 100 مه‌تر دووجا بێت، مۆڵه‌تی دروستكردنی خانووی پێنه‌درێت، به‌ڵكو مه‌رجی بۆ دانراوه‌و ده‌بێت زه‌وییه‌كه له 100 مه‌تر كه‌متر نه‌بێت و پێشی زه‌وییه‌كه له‌پێنج مه‌تر زیاتر بێت، ئه‌و كات مۆڵه‌تی دروستكردنی خانووی پێده‌درێت.
ئه‌حمه‌د ڕه‌شید روونیشیكردووەته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا به ئیفرازكردنی زه‌وی و دابه‌شكردنی نادرێت، هه‌روه‌ها مۆڵه‌ت به دابه‌شكردنی زه‌ویی 200 مه‌تری بۆ دوو پارچه زه‌وی 100 مه‌تری نادرێت.