ساڵانە 120 هەزار سەر ئاژەڵ لە دەرەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە


بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی ڤێترنەری هەرێمی كوردستان، ساڵانە 120 هەزار سەر ئاژەڵ هاوردەدەكرێت‌و خواستێكی زۆر هەیە لەسەر گۆشتی سور، ئەوە لەكاتێكدا  گۆشتی مریشك بەهۆی كەمخواردنیەوە هەناردە دەكرێت.

یەكێكە لە گۆشتفرۆشەكانی بازاڕی حەوزە وشكەكەی سلێمانی دەڵێت لەجۆرەكانی گۆشتدا، گۆشتی سور پڕ فرۆشترینە. 

د.مقداد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ڤینترنەری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ساڵانە 85 هەزار تەن گۆشتی سور لە كوردستان دەخورێت.
 
روونیشیدەکاتەوە، بەهۆی زۆر خواردنیەوە، گۆشتی سور لەناو هەرێم بەش ناكات و ناچار لەدەرەوە هاوردەی دەكرێت.

لەبەرامبەریدا، بۆ گۆشتی سپی بەپێچەوانەوەیە هەر چەند ساڵانە 130 هەزار تەن بەرهەمدەهێندرێت، بەشی ئەوەش دەكات هەناردەی دەكەن.

هەر گۆشتی سورو سپی نیە، خواردنی ماسیش جیاواز لەساڵانی رابردو خواست لەسەری زۆر بووە، ماسی جنوب ساڵی 2018 یەك هەزار تەن بووە لە ئێرانیشەوە 34 هەزار تەن هاوردەكراوە، وەك بەرێوەبەری ڤینترنەری سلێمانی دەڵێت بەو پێیە بێت هەر تاكێك لە هەرێم ساڵانە 42 كیلۆ و نیو گشتی پێویستە گۆشتی سور 14 كیلۆ و نیو گۆشتی سپی 24 كیلۆ گۆشتی ماسی 3 كیلۆ.