كۆمپانیای نه‌وتی میسان ئاشكرایكرد، توانیوانه 41 بیره نه‌وتی نوێ له كێڵگه‌ی حه‌لفایه لێبده‌ن و به‌م نزیكانه‌ش به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تیایاندا ده‌ستپێده‌كات.
به‌گوێره‌ی لێدوانێكی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی میسان، ئه‌ركی لێدانی بیر نه‌وته‌كان به كۆمپانیای پیترۆچاینای چینی سپێردرابوو، كه به‌هاوكاری كۆمپانیا هاوبه‌شه‌كانی توانیان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا كاركردن له سه‌رجه‌م بیره نه‌وته‌كان كه ژماره‌یان 41 بیر بوو ته‌واو بكه‌ن.
كێڵگه‌ی نه‌وتی حه‌لفایه كه ده‌كه‌وێته 25 كیلۆمه‌تری رۆژهه‌ڵاتی شاری عه‌ماره، به‌رهه‌می نه‌وتی رۆژانه‌ی ده‌گاته 107 هه‌زار به‌رمیل، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌كاتی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌و 41 بیره نوێیه، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی كێڵگه‌كه بگاته زیاتر له 500 هه‌زار به‌رمیل.
پێشتریش كۆمپانیای نه‌وتی میسان له راگه‌یاندراوێكدان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كێڵگه‌كانی حه‌لفایه‌و بزركان و فه‌ككه‌و ئه‌بوغرێب، له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێك به هه‌ردوو كۆمپانیای پترۆچایناو سینوك-ی چینی سپێردراون، كه به‌ر له دووساڵ مۆڵه‌تیان له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه بۆكراوه.
هه‌رچوار كێڵگه نه‌وتییه‌كه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی میسان، كه رۆژانه 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن، یه‌ده‌گی نه‌وتی خاو تیایاندا به 30 ملیار به‌رمیل مه‌زه‌نه ده‌كرێت.