دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكاوە، كە رەنگە نرخەكەی زیاتریش دابەزێنێت.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی بە 53.82 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە نرخەكەی 19 سەنت بەرێژەی 0.4% دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش، لەكۆتا مامەڵەكان 25 سەنت بەرێژەی 0.4% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.44 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
چەند رۆژێكە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی روو لەدابەزین دەكات، كە پەیوەندی بەزیادبوونی بەرهەمی ئەمریكاوەیە، رەنگە نرخەكەشی بەو هۆیەوە زیاتر دابەزێت.