داهاتی هەناردەی نەوتی رووسیا لە ساڵی ٢٠١٨دا بەراورد بە ساڵی رابردووتر، لەسەدا ٣٨،٢ زیادیکردووە و داهاتی گازی سروشتیی ئەو وڵاتە لەسەدا ٢٨،٨ زیادیکردووە و کۆی گشتیی بووەتە ١٧٨ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار.
بەپێی داتاکانی خزمەتگوزاریی گومرکی فیدراڵی رووسیا، ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٨دا، ١٢٩ ملیار دۆلاری لە هەناردەکردنی نەوت و ٤٩ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلاری لە هەناردەی گازی سروشتییەوە بەدەستهێناوە.
رووسیا لە ٢٠١٧دا لە هەناردەی نەوت، ٩٣ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار و لە هەناردەی گازی سروشتیی، ٣٨ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنابوو.