كۆمپانیای ئۆدی له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له ناوازه‌ترین جۆره‌كانی ئۆتۆمبێلی خسته بازاڕه‌وه كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، “جوانی و هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله هه‌مووان شۆك ده‌كات”.
كۆمپانیای ئۆدی له نوێترین به‌رهه‌میدا بۆ ساڵی 2019 نوێترین ئۆتۆمبێلی به‌ناوی “AUDI A8” خسته بازاڕه‌وه، كه جوانی ئه‌م ئۆتۆمبێله بێسنووره.
ئه‌وه‌یش وتراوه كه گۆڕانكارییه‌كی زۆر كراوه له دیزاین و هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌دا و ناوه‌وه‌ش فراوانتر كراوه به‌راورد به ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردووه كه به دوو شێوه دروست كراوه، كه یه‌كه‌میان شه‌ش پستۆنه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیتر و هێزی 300 ئه‌سپ، هه‌روه‌ها جۆری دووه‌میش هه‌شت پستۆنه و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 4.0 لیتره و هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 450 ئه‌سپ، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی له 84 هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ست پێ بكات تا 90 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.