کۆماری پاكستان رێکەوتنێکی نوێ لە بارەی فرۆشتنی گویدرێژ لەگەڵ چین واژوو دەکات. هاوکات پاکستان كه خاوه‌نی نزیكه‌ی پێنج ملیۆن گوێدرێژه، ریزبه‌ندی سێیه‌می هه‌یه له زۆرترین ژماره‌ی گوێدرێژ له جیهاندا،
بە گوێرەی هه‌واڵێكێ میدیاکانی پاكستان کە بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه هه‌ردوو وڵات له‌باره‌ی بازرگانی گوێدرێژ رێككه‌وتوون.
شایەنی باسه ویلایه‌تی خه‌یبه‌ر پاهتونهوا له‌لایه‌ن به‌شی ئاژه‌ڵداری كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنان ده‌كرێته‌وه به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده كردن و له سێ ساڵی یه‌كه‌مدا ٨٠ هه‌زار گوێدرێژ ده‌فرۆشرێت وهه‌روه‌ها له ویلایه‌ته‌كه‌دا رێگا به وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی ده‌درێت كار بكه‌ن.
هاوکات پێشتر له‌لایه‌ن به‌شی ئاژه‌ڵداری ویلایه‌ته‌كه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه كرابوو كه بڕیاری دروستكردنی كێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنان دراوه له ناوچه‌كانی دهرا ئیسماعیل و مانسههرا، ئه‌ویش خرابوویهروو كه سه‌ره‌تا گوێدرێژه نه‌خۆش، لاواز و بێ كه‌ڵكه‌كان ده‌فرۆشن.
هەروەها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی به بڕی سێ ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن و تیایدا هاتووه له ویلایه‌ته‌كه‌دا ٧٠ هه‌زار خێزان خاوه‌نی گوێدرێژن و پێویستیان به‌و ئاژه‌ڵانه هه‌یه بۆ بژێوی ژیانیان. له‌به‌رئه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ریككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه له ویلایه‌ته‌كه‌دا كێشه‌ی نه‌بوونی ئه‌و ئاژه‌ڵه سه‌رهه‌ڵنه‌دات.
جیگای ئاماژەیە، پاكستانبە هەبوونی پێنج ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار گوێدرێژ، ریزبه‌ندی سێیه‌می گرتووە له زۆرترین ژماره‌ی گوێدرێژ له جیهاندا هەروەها وڵاتی چین به هەبوونی زیاد له ١١ ملیۆن گوێدرێژلە پله‌ی یه‌كه‌می ریزبەندەکەدایە.
شایەنی باسە، لە وڵاتی چین گوێدرێژ به‌كارده‌هێنرێت بۆ دروستكردنی ده‌رمانی نه‌ریتی و دروستكردنی جه‌لاتین.