لە بڵاوکراوەیەکدا سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆمار عێراق یاسای بوودجەی گشتی فیدرالی بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٩ـی پەسند کرد.
هاوکات لە ىڵاوکراوەیەکدا سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاندووە، به‌رهه‌م ساڵح له میانی په‌سه‌ندكردنی یاسای بوودجه‌ی گشتی وڵات‌دا، دووپاتی پێویستی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراق و ده‌ستكردن به قۆناغی بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه كردووه‌تەوە.
هەروەها بەرهەم ساڵح هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی له گشت قۆناغه‌كاندا به‌رز نرخاندووە له ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای بوودجه و پێداچوونه‌وه و گفتوگۆكردن له باره‌یه‌وه.
جیگای ئاماژەیە لە یاسای بوودجەدا داهات بەبڕی ١٠٦ ترلیۆن دینار ٨٨ ملیار و دۆلار نیو خەمڵێنراوە لە بەرامبەردا خەرجییەکان بە ١٣٣ ترلیۆن دینار١١١ ملیار دۆلار نیو خەمڵێنراوە و تێکڕای کورتهێنان لە بوودجەدا بە ٢٧ ترلیۆن دینار٢٣ ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.
شایەنی باسە، نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٥٦ دۆلار خەمڵێنراوە کە بە تێکڕای هاوردەکردنی سێ ملیۆن و ٨٨٠ هەزار بەرمیل.