بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، فۆڕمێكی راپرسی لەناو سەنتەری شار دابەش دەكات، بۆئەوەی هاوڵاتیان سەرنج و رای خۆیان سەبارەت بەگۆڕانكاری شەقامەكانی ناوەندی شار بخەنەڕوو.
فۆڕمەكەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەلایەن كارمەندانی هاتووچۆوە دابەشكراوە و زانیاری تەواویش لەسەر شەقامەكان خراوەتەڕوو، هاوڵاتیان دەتوانن تەنها ئەو شوێنانە دەستنیشان بكەن كە بەراو بۆچونی ئەوان گرفتی هەیە لەفۆڕمی راپرسییەكەدا، ئەگەر چارەسەری گونجاو هەبوو، بنووسرێت.
بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەكەش دەتوانرێت بدرێتە دەست هەر ئەفسەر و كارمەندێكی هاتووچۆ و دواتر كاری لەسەر دەكرێت، بەئامانجی ئەوەی هەموان بتوانن سیمایەكی شارستانی بدەن بەشاری سلێمانی.
رۆژی هەینی رابردوو، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، گۆڕانكاری لەئاراستەی چەند شەقامێكی ناو شاری سلێمانی كرد و قۆناغی یەكەمیش بەشێوەیەكی ئەزمونی و بۆماوەی 4 رۆژ بەردەوام دەبێت.