سزاكه‌ی سه‌ر ڤه‌نزویلا نرخی نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه‌

به‌هۆی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن رێكخراوی ئۆپیك و سزاكانی سه‌ر ڤه‌نزویلا له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌.

 ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 4-2-2019، بڵاویكرده‌وه‌ به‌هۆی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن رێكخراوی ئۆپیك و سزاكانی سه‌ر ڤه‌نزویلا له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ 3% به‌رزبووه‌و گه‌یشته‌ 63.37 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له‌2.73% به‌رزبووه‌و گه‌یشته‌ 55.68 دۆلار.