لە میسر بەهۆی کێشەی ئابووری ژمارەیەک گەنج هەڵمەتی “لێگەڕێن با لەماڵەوە بمێننەوە” دەستپێدەکەن

ژمارەیەک گەنج لە میسر به‌ هۆی ئه‌و دۆخه‌ ئابوورییه‌ ناله‌باره‌ی میسری گرتۆته‌وه‌ و زۆری خه‌رجی هاوسه‌رگیری و مه‌رجه‌ قورسه‌كانی به‌شێك له‌و كچانه‌ی داواكارییان دێت هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه‌ به‌ ناوی “لێگه‌ڕێن به‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌”.
 
هەڵمەتەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستیپێکردووە و و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌و وڵاته‌ ده‌نگی دایه‌وه و بووه‌ بابه‌ت له‌ لای گه‌نجان، سیاسه‌تمه‌داران، میدیاكاران، زانایانی ئایینی و هونه‌رمه‌ندان.

هاوکات رۆژنامەی ئەلیاف ئەلسەبیعی-ی میسری راپرسییه‌كی ئه‌نجامداوه‌. به‌پێی ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌دا ٤٤ی به‌شداربووان پشتگیری له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ و بایكۆتكردنی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن له‌سه‌دا ٥٣ش پشتیوانی ناكه‌ن و له‌سه‌دا سێشیان بێلایه‌نن.

سەرەڕای ئەمە، ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانیش له‌ باره‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكیان خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ هه‌ستی كچان برینداركراوه‌ و باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی خه‌رجی هاوسه‌رگیرین و به‌ پێویستییان زانیووه‌ كارئاسانی بۆ گه‌نجان بكرێت تا بتوانن هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن.