ژووری بازرگانی تاران رایگەیاند، لە ١٠ مانگی رابردوو ئێران بە بڕی ٧ ملیار و ٥١٥ملیۆن دۆلار شتومەکی هەناردەی عێراق کردووە و فرۆشتوویەتی. لەبەرامبەر ئەمەدا ئێران بە بڕی ٥١ ملیۆن دۆلار کاڵای لە عێراق کریوە.
لە راپۆرتێکی ژووری بازرگانی تاران هاتووە، لە ١٠ مانگی رابردوودا ئێران بە بڕی ٧ ملیار و ٥١٥ ملیۆن دۆلار کاڵای بە عێراق فرۆشتووە و لەبەرامبەر ئەمەدا بە بڕی ٥١ ملیۆن دۆلار کاڵای لە عێراق کریوە.
هاوکات لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە رۆژانە ٢٥ ملیۆن دۆلار قەبارەی بازرگانی رەوانەی سیکتەرەکانی عێراق کراوە.
ئێران زیاتر لە لەسەدا ٥٠ی قەبارەی بازرگانی خۆی رەوانەی عێراق و چین و ئیمارات دەکات. لەرووی دراویسەوە زۆرترین کاڵا بۆ عێراق دەنێرێت.
لە راپۆرتێکی بەرێوەبەرایەتی گومرگی ئێران کە هەفتەکەی رابردوو بڵاویکردبووەوە، ئاماژەی بەوە دابوو کە لە ١٠ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٣٦ ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دۆلار لەلایەن ئێرانەوە فرۆشراوە دەرەوە کە ئەم بڕە پارەی نەوت لەخۆ ناگرێت.