‘ھەفتانە ١٠ بۆ ٥٠ کۆمپانیا و کارگەی ئێرانی لە کارکردن دەوەستێت”


سەرۆکی ژووری بازرگانی تاران رایدەگەیەنێت «ھەفتانە ١٠ بۆ ٥٠ کۆمپانیا و کارگە وڵات لە کارکردن دەوەستێت».

مسعود خوانساری، سه‌رۆكی  ژووری بازرگانی تاران بە رادیۆ فەردای راگەیاند «رۆژانە سەدان کرێکار بێ کار دەبن و ساڵی رابردوو  لە ١٥٠٠ کۆمپانیایی بەڵێندەرایەتی نەوت ٨٠٠یان لەکارکردن کەوتوون».

ئاماژەبەوەش دەکات «دوو ساڵە لەبارەی FATFوە گفتوگۆ دەکەین، لەکۆتاییدا ئەجینە ژێرباری ئەوەوە بەڵام بەنرخی لەدەست دانی تایبەتمەندییەکانی ئەوەوە».

لەبارەی رەوشی ئاوەوە ساڵانێکە شارەزایانی ئەو بوارە رایئەگەیەنن ”ئەم جۆرە بەکارھێنانی ئاو لەبواری کشتوکاڵ و سەنعات بەکارھێنانی خەڵکەوە کێشە دروست دەکات و  ھەتا ئێستا بریارێ گونجاو لەبارەی ئاوەوە نەدراو”.
 
وەرگێڕانی:فریاد سەردار