له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌مه‌زه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان كۆماری ئیسلامی ئێران بڕی ٥٠دۆلار له‌بازرگانان له‌دیوی ئێران وه‌رده‌گیرا ناڕه‌زای خاوه‌نكارانی كوردستانی لێكه‌وته‌وه و به‌هه‌وڵی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه هه‌لگیرا.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند”دوایی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بازرگان سه‌ردانیان كردین و سكاڵایان كرد ده‌رباره وه‌رگرتنی پاره له‌مه‌زه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان كۆماری ئیسلامی ئێران به‌داواداچونمان بۆ كێشه‌كه كرد و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان ئاگادار كرده‌وه و په‌یوه‌ندیمان كرد به به‌رپرسانی ئێرانه‌وه خۆشبه‌ختانه توانیمان وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه هه‌ڵبگرین و له‌ئێستا جوڵه‌ی بازرگانی ئاساییه”.
سه‌رۆكی ژوور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ”هیوادارین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێگه نه‌ده‌ن ئه‌م جۆره كێشه و گرفتانه دروستبێته‌وه چه‌نكه زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م لێی هاوڵاتیان ده‌بن، داوا ده‌كه‌ین له‌وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانیان په‌یوه‌ندی هه‌بێت، هه‌ر باج و روسماتێك له مه‌رزه‌كان دابنرێت، ده‌بێت ڕاو بۆچونی بازرگانان و ژووره بازرگانیان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت”.
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ”داوایی ئه‌وه‌ی بڕێک پاره له‌مه‌رزه‌کانی عێراق له دیوی ئێران له بازرگانان وه‌رده‌گیرا، ناره‌زایی خاوه‌نکارانی لێکه‌وته‌وه وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه هه‌ڵگیرا، داواتر ویستیان له مه‌رزی باشماخ له دیوی ئێران برێک پاره له بازرگانان وه‌ربگرن، به‌هه‌وڵی سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه لابرا، به‌ڵام له‌دوێنێوه دووباره ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌رده‌گیرێته‌وه”.
ئه‌حمه‌د که‌لاری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی و نوێنه‌ری بازرگانانی گه‌رمیان رایگه‌یاند ”داوایی ئه‌وه‌ی ئاگادار کراینه‌وه برێک پاره له دیوی ئێران له‌بازرگانان وه‌رده‌گیریت سه‌ردانی به‌رێز جێگری سه‌رۆکی کۆماری ئێرانم کرد له‌تاران و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوینه‌وه، بریار درا وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه رابگیرێت، ئه‌وان وتیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه ناده‌ین ئه‌م بابه‌به‌ته ببێته‌هۆی راگرتنی جوڵه‌ی بازرگانی له مه‌رزه‌کان”.