كۆمپانیای (OMV)ی نه‌مساوی بۆ كاروباری وزه ڕایگه‌یاند، له‌بیره نه‌وتی (بینه باوێ 3) له‌هه‌رێمی كوردستان، دوابه‌دوای باشتركردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان ده‌توانرێت ڕۆژانه (10) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مبهێنرێت.
كۆمپانیای (OMV) له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كێڵگه‌ی (بینه باوێ 3) وه‌ك مه‌زه‌نده‌كراوه ده‌گاته (10) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا ئه‌وه‌ش له‌كاتی پهرهپێدانو گه‌شه‌كردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌و كێڵگه‌یه‌دا.
به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هه‌تا ئێستا كاركردن له‌و كێڵگه نوێیه‌دا كاری تێدا نه‌كراوه، هه‌ركاتێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ده‌ستبه‌كاربوون بدات، ده‌كرێت ڕێژه‌ی به‌كاربردنی بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی كاری تێدابكرێتو ده‌ستنیشانبكرێت.
له‌ماوه‌ی (9) ڕۆژی ڕابردووش‌دا كۆمپانیای نیشتمانی كۆریا بۆ بواری نه‌وت ڕایگه‌یاندبوو، له‌دوای پشكنینی كێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر ئه‌وه ئاشكرابوو ئه‌و كێڵگه‌یه‌ش ده‌كرێت ناوزه‌ند بكرێت به‌كێڵگه‌یه‌كی جیهانی بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی توانای ئه‌و كێڵگه‌یه، كه ده‌توانێت (10) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا به‌رهه‌مبهێنێت.