“هەزار و ٣٠٠ پارچە ئاسەواری دزراوی عێراق گەڕێنرایەوە”


نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەمرۆ شەممە هەزار و ٣٠٠ پارچە ئاسەواری دانیسقەی مێژوویی عێراق لە ئودن وەرگیراوەتەوە. 

لە روونکردنەوەیەکدا نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمڕۆ شەممە ٢ی شوبات، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەزار و ٣٠٠ پارچە ئاسەواری دانیسقەی مێژوویی لە دەسەڵآتدارێتی ئوردن وەرگرتووەتەوە”.

هاوکات لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە مەحزەرەکە واژووی لەسەر کراوە و دوای چەندین دانیشتنی هەردوو لایەن لە ناوچەی سنووری هەردوو وڵات، قسەی لەسەر کراوە و گفتوگۆکان بەرهەمدار بوونە”.

لەلایەکی دیکەوە عادل عوبدولمەهدی سوپاسی سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئوردنی کردووە بەبۆنەی گەڕاندنەوەی ئاسەوارە دزراوەکانی عێراق بۆ شوێنی رەسەنی خۆی.

بەر لە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا میدیاکانی هەردوو لایەن رایانگەیاندبوو کە عومەر رەزاز، سەرۆکوەزیرانی ئوردن و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سنووری نێوان عێراق و ئوردن یەکدییان بینیوە.