به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له دنیادا ئۆتۆمبێله‌كانی “بی ئێم” زۆر فرۆشی هه‌یه و زۆر به‌كار ده‌هێندرێت به‌تایبه‌ت مۆدێلی “BMW 525” ئێسته زۆر ناوازه‌تره و شێوه و ناوی به‌ته‌واوه‌تی گۆڕاوه.
كۆمپانیای به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی BMW دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله به‌ناوبانگه‌كه‌ی “BMW 525” فرۆشێكی زۆری هه‌بوو ئێستا مۆدێلی 2019ی لێ دروست كردووه كه هێز و جوانییه‌كه‌ی شۆكت ده‌كات.
بم ئێم ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ناوی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی گۆڕییوه بۆ “BMW 5-Series” و هێزێكی زۆر بۆ داناوه له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێك كه هێزی 456 ئه‌سپی هه‌یه و 5.1 لیتره، ئه‌مه‌یش وای كردووه به نرخی 53 هه‌زار و 400 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بفرۆشرێت.
BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن “كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ”ه‌وه له شاری “مونشن” دامه‌زراوه، BMW له “ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا” بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.