بانكی جیهانیی پلەبەندی بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی وڵاتانی دنیای ئاشكرا كرد


بانكی جیهانیی دوایین پلەبەندی بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی وڵاتانی دنیا بۆ ساڵی 2017ی ئاشكرا كرد، بەگوێرەی ئەو داتایەش ئەمەریكا بە پلەی یەكەم و چینیش بە پلەی دووەم دێت. عێراق لە پلەی 44ەمینی ریزبەندییەكەدایە.

كۆی بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی ئەمەریكا بریتییە لە 19 تریلیۆن و 390 ملیار و 604 ملیۆن دۆلار. هیی چین سەرووی 12 تریلیۆن و ژاپۆنیش نزیكەی پێنج تریلیۆنە كە لە پلەكانی دووەم و سێیەمدا ناویان هاتووە.

ئەڵمانیا بە سەرووی سێ تریلیۆن و نیو لە پلەی چوارەمدایە و هەریەك لە وڵاتانی بەریتانیا، هیندستان، فڕەنسا، بەرازیل، لە پلەكانی دواتردا ناویان هاتووە كە بەرهەمهێنانیان سەرووی دوو تریلیۆن دۆلارە.

توركیا بە 851 ملیار دۆلار لە پلەی 17 و سوید بە 738 ملیار بە پلەی 22 دێت. ئێران  لە پلەی 26 دێت. عێراق بە بەرهەمهێنانی 197 ملیار دۆلار لە پلەی 52دا ناوی هاتووە. لبنان بە 51 ملیار  دۆلار لە پلەی 81 هەڵكەوتووە. یەمەن بە 18 ملیار دۆلار لە پلەی 112 دایە. توڤالۆ بە 40 ملیۆن دۆلار لە ریزبەندی 200 و كۆتاییدایە.

ئەوەی جێی تێڕامانە بریتییە لە كۆی بەرهەمهێنانی ئەمەریكا كە هێندەی سێ لەسەر چواری كۆی هەموو وڵاتانی دنیایە.

پێویستە بوترێت داهات یان بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی یەكێكە لە پێوەرەكانی ئابووری و كۆی بەهای هەموو ئەو كاڵا و خزمەتگوزارییانە لە خۆ دەگرێت كە لە ماوەی ساڵێكدا لە ولات بەرهەم دەهێنرێن یان دەخرێنەڕوو.