رێژه‌ى مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتنى خانوو و زه‌وى له هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى ساڵى 2018 دا به‌راورد به ساڵى 2017، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادى كردووه و ته‌نها له 2018 دا زیاتر له 60 هه‌زار مامه‌ڵه تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا “نه‌ریمان تاڵیب” وته‌بێژی وه‌زاره‌تی داد له هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند “له ماوه‌ى ساڵى 2018 دا 66 هه‌زار و 291 مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی خانوو و زه‌وی له هه‌رێمى كوردستان تۆماركراوه”.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له ساڵى 2018 دا به‌راورد به 2017، %35 مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی خانوو و زه‌وی له هه‌رێمى كوردستان زیادی كردووه”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی داد له هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ى ساڵى رابردوودا 8 هه‌زار و 376 بڕیارى تاپۆ ده‌ركراوه بۆ ئه‌و زه‌ویانه‌ى كارتیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش به رێژه‌ی %30 زیادی كردووه.