به‌شێك له‌و فرۆشیارانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌نگوینی شاخ ده‌فرۆشن خۆشیان به‌رهه‌می ده‌هێنن به‌شێكیشیان ته‌نها كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ده‌كه‌ن.
هه‌نگوینی به‌رهه‌مهێنراو نرخی جێگیری نییه به‌پێی جۆری هه‌نگوینه‌كه نرخه‌كه‌ی كه‌م و زیاد ده‌كات، به‌ڵام هه‌نگوینی شاخ نرخه‌كه‌ی له سه‌روو ١٠٠هه‌زار دیناره‌وه‌یه.
محه‌مه‌د ره‌فیق ناسراو به‌كاكه حه‌مه‌ی هه‌نگوین ته‌مه‌ن ٧٥ ساڵ فرۆشیاری هه‌نگوینه، هاوكات ئه‌ندازیاری كشتوكاڵ به‌رهه‌مهێنه‌ری هه‌نگوینیشه وتی: “ئه‌م پیشه‌یه له باوك و باپیرمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه باوكم هه‌نگوین فرۆشێكی به‌ناوبانگ بوو له پێنجوێن و زۆر خولیای هه‌نگه‌وانیم و له ساڵی ١٩٩٧ به‌دواوه ساڵانه له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانم ئه‌رشیف ده‌كه‌م”.
كاكه حه‌مه باسی ئه‌وه‌شی كرد كه برایم پاشای بابان كه سلێمانی دروستكرد ئه‌و بازاڕه‌شی دروستكرد.