وه‌زیری په‌یوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری جه‌هرۆمی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای تاقیكردنه‌وه شكستخواردووه‌كه، كێشه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵگری مانگی ده‌ستكرد چاره‌سه‌ركراون و چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵدانی مانگێكی ده‌ستكردی نوێ.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له تاران، محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری جه‌هرۆمی باسی له‌وه كرد كه ئاماده‌كاریان كردووه بۆ هه‌ڵدانی مانگێكی ده‌ستكردی نوێی به‌رهه‌می ناوخۆیی كه ئامانجی مه‌ده‌نییه.
وه‌زیری په‌یوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ئێران ئاماژه‌ی به‌و مانگه ده‌ستكرده كرد كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵیاندا، به‌ڵام له قۆناغی جێگیركردنی له خولگه‌كه‌یدا شكستیهێنا و گوتی: “هۆكاره‌كانی جێگیرنه‌بوونی مانگه ده‌ستكرده‌كه له خولگه‌كه‌ی، ئه‌و كێشه و هه‌ڵانه‌ی له‌باره‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كه‌وه هه‌بوون له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه چاره‌سه‌ركراون”.
محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری جه‌هرۆمی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و مانگه ده‌ستكرده خسته‌ڕوو كه له كاتێكی نزیكدا هه‌ڵیده‌ده‌ن و ناوی “دوستی” لێنراوه و وتی: “چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌كه‌ین كات و شوێنێكی گونجاومان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات”.
ئێران له 15ی كانوونی دووه‌مدا مانگێكی ده‌ستكردنی به‌ناوی “په‌یام” كه به‌رهه‌می ناوخۆی ئه‌و وڵاته بوو ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد، به‌ڵام له قۆناغی جێگیركردنی له خولگه‌كه‌یدا شكستیهێنا.