پلانی گۆڕینی دراوی عێراق شكست ده‌هێنێت و پرۆسه‌كه بۆ ساڵی 2015 دواده‌كه‌وێت.
بانكی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی دارایی و لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق، ڕای جیاوازیان له‌سه‌ر گۆڕینی دراوی عێراق هه‌یه و هه‌وڵه‌كانی بانكی ناوه‌ند له‌گۆڕینی دراوی ئێستای عێراق به‌دراوی نوێ شكست ده‌هێنێت و ئه‌ندامێكی كوردیش له لیژنه‌یی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات نه‌توانراوه پلانه‌كه له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێبكرێت و ڕه‌نگه له ساڵی 2015دا ته‌واوبكرێت و هاوكات مه‌ترسی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵیش له‌پرۆسه‌كه‌دا ناشارێته‌وه.
دلێر عبدالقادر ئه‌ندامی لیژنه‌یی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: پرۆسه‌ی گۆڕینی دراوی عێراق به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ دیاریكرابوو نه‌توانرا بگۆڕدرێت و چه‌ندجارێك كاته‌كه‌ی دواخرا و پێده‌چێت له2015دا بگۆڕدرێت.