وەک ئامادەکاریەک بۆ بەنێودەوڵەتی کردنی مەرزی کێلێ لە سنوری قەزا پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین دوای بڕیار و ڕەزامەندی هەڤاڵ( قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆمەڵگای فەرمانگەکان لەو مەرزە دروست دەکرێت .
دلاوەر قوباد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیاند “دوای ڕەزامەندی و بەبڕیاری جـێـگـری ســەرۆكی ئـەنـجـومـەنی وەزیـران بەڕێز ( قوباد تاڵەبانی )بــڕیاردرا بە دروست كردنی كۆمەلگای فەرمانگەكانی مـەرزی كێلێ کە بـڕی (725,000,000) حەوسـەد و بیست و پێنج مـلـیـۆن دیـنـار بــۆ تـەرخـان كـراوە ، کە پڕۆژەکەش پێکهاتوە لە کۆمەڵگای فەرمانگەکانی مەرزەکە و کەمپ و گەراج و پڕۆژەی ئاو ئاوەڕ و کارەبا و پێداویستیەکانی تر کە لە دوێنێ ڕۆژی یەکشەممەوە پڕۆژەکە چۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە “.
جێبەجێکردن و دروست کردنی کۆمەڵگەی فەرمانگەکان لە مەرزی کێلێ هەنگاوێکی تری ئامادەکارییە بۆ بەنێودەوڵتی بوونی مەرزەکە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین کە کاری گەری گەورەی دەبێت لە بوژانەوەی کەرتی بازرگانی و ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ خەڵکی دەڤەرەکە .